بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "فارس عیسا" بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 17ی سێپتەمبەری 2019 شاندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی 2020ی عێراق ده‌گاته به‌غدا و سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌کانیش ده‌که‌ن به فڕاکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانیشه‌وه."
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا وتیشی: "وه‌ک نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نووسراوێک ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی لیژنه‌کانی نه‌وت و گاز و دارایی و یاسایی بکه‌ین تا سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی کوردستان کۆ ببنه‌وه."
وتووێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پاش دەسپێبوونی سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی "مەسروور بازرانی" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و بارزانی سوور و پێداگرە لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی هەموو کێشە دراوی و نەوتییەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیی ئێراقدا و لە ڕێگای وتووێژەوە.
......
340