بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید"حەمید حوسێن" سکرتێری گشتیی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق وتی: بڕی هەناردەی کارەبای ئێران بۆ عێراق ٦٠٠ هەتا٧٠٠ملوێن دۆلار لەساڵ دایە.
حوسێنی بەئاماژە بەوەی کە ئێران رۆژانە نزیک بە٣٨ملوێن مەتری سێ جای گاز هەناردەی عێراق دەکا، وتی: لانیکەم ٢٥٠ مێگاوات سوتەمەنیی یەکەکانی هێزگەی عێراق بەو گازە دابین دەبێ.
سکرتێری گشتیی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران وعێراق هەروەها بەئاماژە بەوەی کە خەڵکی عێراق لەبارودۆخی ئێستادا بەرەوڕووی کەم و کوڕیی بەرچاوی کارەباو کوژانەوەی بەردەوامن، وتی: زۆربەی خەڵک لە عێراق ناچارن لە کارەبای ژەنراتۆرەکان کەڵک وەربگرن کە لەبەر نرخی گرانی گازاویل، کارەبای ژەنراتۆرەکان بۆ خێزانە عێراقییەکان زۆر گران تەواو دەبێ.
.......
340