١٤ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٥٣
واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان ڕێکخراوی ئوڕژانسی ئێران و وەزارەتی تەندروستیی ئێراق

ڕێکخراوی ئوڕژانسی ئێران و وەزارەتی تەندروستیی ئێراق ڕێککەوتنامەی هاوکارییان لە بواری خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئێرانی واژۆ کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی  ئەو ڕێککەوتننامەیە  کە لە بەغدا  لە لایەن  بەرپرسانی   ڕێکخراوی  ئوڕژانسی  ئێران  و وەزارەتی  تەندروستیی ئێراق واژۆ کرا بە درێژایی ساڵ هەموو خزمەتە ئوڕژانسیەکان بە شێوەی بەلاش بە زیارەتکارانی  ئێرانیی پیرۆزگەکان دەدرێت .

پیر حسین کولیوەند  سەرۆکی ڕێکخراوی  ئوڕژانسی  ئێران  دوای  واژۆی  ئەو  ڕێککەوتننامەیە  وتی :  لە  ڕێککەوتنامەی  هاوکاری نێوان  ڕێکخراوی  ئوڕژانسی  ئێران  و وەزارەتی تەندروستی  ئێراق  بڕیار درا  هەمان خزمەتگوزاری  پیزیشکی کە ئێراق بە زیارەتکارانی خۆی دەیکات بۆ زیارەتکارانی ئێرانیش ڕەچاوی بکات.

کولیوەند وتیشی :بە پێی  ئەو  ڕێککەوتنامەیە ژومارێک کوپتەر  پاس  و ئەمبوڵانسیش لە سنوروەکانی  ئێران  بە شێوەی لەسەرھەست  ئامادەن  ھەتا ئەگەر پێویست بێت  بچنە ناو خاکی ئێراق . ئاوریلی  2019ش وەزیرانی تەندروستی ئێران و ئێراق  لە بەغدا  پێنج  بەڵگەی  هاوکاریان   لە بواری  تەندروستی و   دەرمان   واژۆ کرد .

........
340