بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە ھەژماری توییتەکەی دا نووسی : «تیمەکەی_بی» شاڵاوێکی تری ھێنا.
زەریف ڕوو لە ترەمپ وتیشی: ئەمریکا بە ھەبوونی کەسێک کە جیا لە بەتاڵ کردنی خەزێنەی ئەو وڵاتە، سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکاش بە بارمتە دەگرێت و سیخوڕیش بە سەر سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەکات، ئیدی پێویستی بە دوژمن نییە.
ئاماژەی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ«تیمی _بی» چەند کەسی شەڕخوازی جیھانن کە داگری بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، موحەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودی، موحەممەد بن زاید پاشمیری ئیمارات و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپییە کە سەرەتای ناوو یان ناسناوەکانیان بە پیتی «بی » دەست پێ دەکات.
ڕۆژنامەی ئەمریکیی «پۆلیتیکۆ» لە وتارێکدا بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی باڵای پێشووی ئەو وڵاتە نووسیویەتی: فەرمانبەرانی ئیسرائیل کۆمەڵێک دەزگای سیخوڕییان لە کۆشکی سپی و دامەزراوە دەوڵەتییەکانی دیکە لە پێتەختی ئەمریکادا داناوە.
.......
340