بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی شەوی ڕابردوویی ناوەندی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەو ڕێ ڕەسمەدا ژمارێک لە بەرپرسان و هەزاران کەسی تازیەبار بەشدار بوون، حوجەتولئیسلام و وەلموسلمین ڕەفیعی بە شی کردنەوەی ئامانجی نەیارانی وەڕێ کەوتنی ئیسلام حسێن(ع) بەرەو ئێراق و وەڵامەکەی ئیمام (ع) بەوان، وتی: راپەڕینی حەزرەتی ئیمام حسێنی(ع) بە پێی فەرمانی خواوەند بوو و هەموو یاران و هاوڕێکانی ئەو حەزرەتە لە کەربەلا ئیمامناس و تەسلیمی حەق بوون.
لەو ڕێ و ڕەسمەدا هەروەها مەداحەکان دەستیان کردە خوێندنی نەوحە و مەرسییە و باسی ئەو ئێش و ئازارانەیان کرد کە حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) و بنەماڵەی ئەو حەزرەتە بەرەوڕووی بوونەوە.
ڕێ و ڕەسمی تازیەباری ڕۆژانی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن(ع)، ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان لە شەوی حەوتەم هەتا شەوی دوازدەهەمی موحەرەمی ١٤٤١ی کۆچی (٦ هەتا ١١ی سێپتەمبەری ٢٠١٩) بۆ ماوەی شەش شەو لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە)ی تاران بەڕێوە دەچێ.
......
340