٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٢٦
شەهیدبوونی سنورپارێزێکی ئێرانی لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان

سنورپارێزێکی ئێرانی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە دژە ئینقلابەکان سەربە گرووپ و لایەنە ترۆریستییەکان لە رۆژاوای ئێران شەهید کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "حوسێن خۆش ئێقباڵ" جێگری سیاسی، ئاسایشی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: سنورپارێزانی هەنگی سنوریی مەریوان لە رۆژاوای ئێران، سەرلەئێوارەی رۆژی ڕابردوو(هەینی) لەکاتی گەشت لێدان لەسەر سنور، لەگەڵ هێزە دژە ئینقلابەکان لە خاڵی سفری سنوری و هەرێمی قەدەغەکراو کە بەنیازبوون بەشێوەی نایاسایی بچنەنێو خاکی ئێران، کەوتنە شەڕ و پێکدادان.

خۆش ئێقباڵ بەئاماژە بەوەی کە لەو تێکهەڵچوونەدا، زیانی قورس لە دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوت، وتی: یەک لە سنورپارێزانی ئێرانیش بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشت.

بەرلەوەش ئەمریکا و رژیمی زایۆنی هەردەم بەداکۆکی لە گرووپە ترۆریستیی و دژە ئینقلابیەکان، بۆ بردنەپێشی ئامانجەکانیان لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، کەڵکیان وەرگرتووە، کە بەهۆشیاریی هێزە سنورییەکانی ئێران، ترۆریستان بە هۆی زەبروێکەوتنی قورس لێیان، لە گەیشتن بە ئامانجە نگریستەکانیان بێ ئاکام بوون.

.......
340