بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی کوردستان 24ی راگەیاند کە بەم نزیکانە کارنامەی وەزارەتەکان رادەستی حکومەت دەکرێن و کارنامەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانیش ئەوەیە کە ژمارەی نوێنەرایەتییەکان لە دەرەوە زیاتر بکەن.
دزەیی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەوڵدەدەین لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوین، تاکو له چوارچێوەی کارەکانی نوێنەرایەتییەکان بخەنە ناو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی عێراقەوە، چونکە ئەوە بەشێکە لە دەستوور".
.......
340