٧ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٨:١٨
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران: کەمکرانی ئاستی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وەڵامدانەوە بە گفت و وادەگەلی پڕووپوچی ر

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بە جێ بەجێ کرانی هەنگاوی سێهەمی کەمکرانی بەڵێنەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، وتی: ئەو هەوڵەی ئێران، وەڵامدانەوەیە بە بەڵێنیە پڕووپوچەکانی رۆژاوا لەمەڕ جێ بەجێ کردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حوججەتولئیسلام"محەممەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری" لەگوتارەکانی نوێژی هەینیی تاران، بەپێداگری لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی ئوروپییەکان بە وادەکانیان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: بێتوو ئوروپاییەکان پێبەند نەبن بە بەڵێنیەکانیان، درێژە دەدا بە کەمکردنی وادەکانی.

نوێژخوێنانی تارانی پاش ئەو وتانە، بەدانی دروشم داکۆکی خۆیان لە کەمکرانی وادەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی راگەیاند.

حوججەتولئیسلام حاج عەلی ئەکبەری هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ڕوو لەشکست و ئاوابوونە، وتی: شکست هێنانی ئەمریکا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا بۆ وێنە لە سووریا، عێراق، یەمەن، لوبنان و فەلەستین، چوونەسەری ئاستی قەرزەکانی بۆ بیست هەزار ملیارد دۆلار، چوونەسەری ئاستی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، بێ خانومانی، برسێتی، کەلێن و بۆشایی چینایەتی لە ئەمریکا، لە هۆکارەکانی ڕوولەئاوابوونی ئەو وڵاتەیە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران پێی داگرت: ئەمریکا توانای سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی خۆی لەدەست داوەو جیهان بیر لە چاخی پاش ئەمریکا دەکاتەوە.

حوججەتولئیسلام حاج عەلی ئەکبەری بەئاماژە بەوەی کە خۆڕاگریی گەلی ئێران ، ڕوولەئاوابوون و شکست هێنانی ئەمریکای خێراکرد، وتی: پێکهاتنی بەرەی خۆڕاگری، کارتێکەریی بووە لەسەر لاوازبوونی ئاستی دزەی ناوچەیی ئەمریکا.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بەئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن وتی: هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی کەوتووەتەنێو زەلکاوی یەمەن و لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.

........
340