٧ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٨:١٨
سنووری خوسرەوی ئەمڕۆ دەکرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێگا و بان و گواستنەوەی جادەیی ئێران وتی: سنووری خوسرەوی بە ئامادە بوونی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و ئێراق ئەمڕۆ هەینی (١٥ی خەرمانان) دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەبدولهاشم حەسەن نیا" لە کۆبوونەوەی هاوبیر و ڕایی لە گەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی کارگێڕی و بەرپرسانی کاروباری پارێزگاکان لە ڕێکخراوی ڕێگا و بان و گواستنەوەی جادەیی وتی: ئامادەیی و پلان داڕشتنی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ و گواستنەوەی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە چوار سنووری مێهران، شەلەمچە، چەزابە و خوسرەوی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێ و وتی: ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان سنووری خوسرەوی بە ئامادە بوونی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و ئێراق دەکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: بە پێی پێشبینییەکان ئەمساڵ لە نێوان ٢.٥ هەتا ٣ ملوێن زیارەتکار لەو چوار سنوورەوە دەگوازرێنەوە کە بەشی سنووری مێهران نزیکەی یەک ملوێن و ٣٠٠ هەزار کەس دەبێ.

جێگری وەزیری ڕێگا و بان و شارسازی وتیشی: بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی ئیمام حسێن(ع) لە ڕۆژانی ئەربەعینی ئەمساڵ زیاتر لە ٨٠٠ پاس لەبەرچاو گیراوە.

......
340