بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی سی ئین ئین ، پیداگری " بوریس جانسون " لەسەر بەرەوپیش بردنی مەبەست وئامانجەکانی لە مەڕ جێ بەجێ کردنی برگزیت بەبێ ڕێککەوتن ، لەگەڵ پەرەی نەیارەتیەکان لەگەڵی لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕووبەڕوو بوویەوەو جانسون یش لە کاردانەوە بەم کردەوەیە ، وادەی چوونەدەری ٢١کەس لە ئەندامانی پارتی پارێزگاری ئەنجام دا. بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئێستاکە جانسون سەرەڕای لەدەس دانی زۆرینەی پەرلەمانی لەگەڵ شکست لە هەڵبژاردنەکانی پیشوەخت وزووتر لە کاتی شیمانەیی لە داهاتوویش ڕووبەڕوو بووەتەوە.
هاوپەیمانی سەرهەڵداولە نێوان یاسادانەرانی بەریتانیایی دوای دەنگ وەرگرتن بۆ بەرەوپیشبردنی گەڵاڵەی خۆی بە مەبەستی پیشگیری لە برگزیت بەبێ ڕێککەوتن ، کۆنترۆڵی پەرلەمانی یان گرتە دەس ، کردەوەیەک کە بووە هۆی ڕق وتوڕەیی جانسون وکردەوەی توڵە ئەستینانەی .
جانسون سەرەڕای دەرکردنی ٢١کەس لە توڕە نەیارەکانی برگزیت بەبێ ڕێککەوتن ، هەڕەشەی کردووە کە هەڵبژاردنی پیشوەخت بەڕێوە دەبا کە هەردووی ئەم کردەوانە درێژ خایەنە وهەڕەشەیەکی بەربڵاوی بەدواوەیە.
.......
340