بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کردووە کە دوای ڕووداوێکی کوشتن لە کەمپێکی ئاوارەکانی شارەدێی دیبەگە کەسێکیان دەستگیرکردووە کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە.
لە راگهیهندراوهكهی ئاسایشی ههولێردا هاتووە: بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو ۱/۹/۲۰۱۹ ڕووداوێکی کوشتن لەکامپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە ڕوویدا، کەتیایدا هاووڵاتیەکی دانیشتووی کەمپەکە بەناوی (یوسف عامر محهمهد) كه له بنهڕهتدا خەڵکی دەوروبەری قەزای شەرگاتە، بەسەر بڕاوی دۆزرایەوە.
ئەوەشیان راگەیاندووە کە دوای گەیشتنی هەواڵەکە بە ئێمە تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە و لە ئەنجامدا توانرا یەکێكک لە تاوانباران بەناوی (ئەحمەد خهلیفە ئەحمەد مەتەر کوخان) لهدایكبووی ۲۰۰۴، دانیشتووی کەمپەکە دەستگیر بکرێت.
تاوانبار دانیناوە بەوەی کە سەر بە تیرۆرستانی داعشە و لەگەڵ چوار تیرۆرستی تر هەڵساون بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە لەسەر راسپاردەی داعش.
تاوانبار بەماددەی ۴ی تیرۆر بەندە و لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت و بەدواداچوونیش بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی تر بەردەوامە.
.......
340