٢٧ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:٤٣
بەڕێ کرانی تەرمی دوو شەهیدی حیزبوڵلای لوبنان

تەرمی دوو خەباتگێڕی حیزبوڵلا لە زاحیەی باشووری بەیرووت بەڕێ کرا و پاشان لە گۆرستان ئەسپەردەی خاک کرا.

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ئەو دوو شەهیدە بە ناوی "یاسر زاهیر" و "حەسەن زەبیب" لە پەلاماری مووشەکیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری باشووری دیمەشق شەهید بوونە.

سەید "حەسەن نەسروڵلا" بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دووەمین ساڵڕۆژی ئازاد کرانی "جەروود عەرسال" و "رەئس بەعلبەک" بە ئاماژە بە ناوی شەهیدان "یاسر زاهیر" و حەسەن زەبیب" وتی: من ڕوو لە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سنوورە داگیرکراوەکان دەڵێم کە لە ئەمشەو بەو لاوە چاوەڕێی ئێمە بن، یەک، دوو ، سێ، چوار ڕۆژی دیکە چاوەڕێی هاتنی  ئێمە بن.

بەشدار بوانی ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردنی ئەو دوو شەهیدە بە درووشم دان پێداگیرییان کرد لە سەر درێژە  پێدانی ڕێگای شەهیدان هەتا ئازادیی قودسی پیرۆز.




/129