ابنا: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێوڕەسمی ڕوونوێنی لە سیستەمی مووشەکی ٣٧٣ بە بۆنەی ڕۆژی پیشەی بەرگری کە بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پایەبەرزی ناوخۆیی و سەربازی و هەندێک لە باڵوێز و کەسانی تری بیانی لە ئێران بەڕێوە چوو، وتی: هیوادارین کە هەموو وڵاتانی دۆست لە باری سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی، ئەمنیەتی و بەرگری ڕۆژ لەدوای ڕۆژی پتەوتر و بەهێزتر لە رابردوو بن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پیشەسازانی بەرگری ئێران، بەردەوام و هەر ساڵە ڕۆژی پیشەی بەرگری خەڵاتی بەنرخیان پێشکەشی خەڵکی ئێران کردووە، وتی: ساڵی ڕابردوو شەڕکەری کەوسەر کە لاشە و ماتۆڕەکەی بە تواوەتی لە لایەن پسپۆڕانی ناخۆوە لە پیشەی بەرگری بەرهەم هاتبوو، ڕوونوێنی کرا و گەشتی ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە، خەڵاتی پیشەی بەرگری وڵات بە نەتەوەی ئێران بوو.
حەسەن ڕۆحانی بە ئاماژە بە سیستەمی بوەڕ ٣٧٣ کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕوونوێنی کرا، وتی: ئەو سیستەمە کە ئەمڕۆ ڕوونوینی کرا، سیستەمێکە کە لە سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ بەهێزتر و زۆر نزیک لە سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ە و ئەو کارە بە نرخە خەڵٶاتێکی گەورە لە لایەن هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی بەرگری ئێمە بۆ خەڵکی ئازیزمان بوو.
.........
300