١٩ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:٢٦
داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەگەی کابۆڵی گرتەئەستۆ

تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەی ترۆریستی لە ڕێو ڕەسمی گۆبەند لە کابۆڵی گرتەئەستۆوە.

(ABNA24.com) بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەین هەواڵدەری ئاناتۆڵی، تاقمی ترۆریستی داعش لە بەیاننامەیەک دا هاوکات لەگەڵ گرتنە ئەستۆی بەرپرسایەتی تەقینەوەی ترۆریستی شەوی ڕابردوو لە کابۆڵ، ڕایگەیاندووە یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە بۆمبەکانی خۆی لە ڕێو ڕەسمی گۆبەند تەقاندۆتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نێو خۆی ئەفغانستان،بە هۆی تەقینەوەی ترۆریستی دوێشەوی کابۆڵی پێتەختی ئەم وڵاتە،٦٣ کەس کوژراون و ١٨٢ کەسی دیکەیش بریندار بوون.



/129