(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : فنلەند لە رابردووەوە بۆ وتووێژ لە بارەی کەنداوی فارس گەڵاڵەی هەبووە کە دەتوانین بڵێین هاوشێوەی گەڵاڵەکەی ئێرانە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەممەد جەواد زەریف لە سەرەتای گەیشتنی بە هێلسینکی پێتەختی فنلەند بە ئاماژە بە وتووێژ لە بارەی پرسە ناوچەییەکان لە گەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی فنلەند و سوید و نەرویژ وتیشی ، ئەم سێ وڵاتە لە بواری بابەتە ناوچەییەکانی ئێران کاران ، سوید بەرپرسایەتی یەکەم کۆبوونەوەی یەمەنی لە ئەستۆیە و نەرویژ بەدوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە بارەی ئەفغانستانە .
زەریف ، وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی فنلەند و سوید و نەرویژ لە بارەی پرسە ناوچەییەکانی بەپێویست زانی و وتیشی ، ئەمڕۆ بارودۆخی ناوچەیی ئێران تایبەتە و دەبێ لەم بارەوە پرس و راوێژی بەرفراوان ئەنجام بێت .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها پێوەندی ئێران لە گەڵ یەیکەتی ئوروپا ی بە گرنگ زانی و جەختی کردەوە : یەکیەتی ئوروپا هەندێ بەڵێنی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی هەیە کە دەبێ جێبەجێیان بکات ، لەبەر ئەوە دانوستان لەم بارەوە پێویستە .
وەزیری دەرەوەی ئێران سەر لە ئێوارەی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی سیاسی بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی فنلەند ، گەیشتە هێلسینکی پێتەختی ئەم وڵاتە .
زەریف دوای فنلەند ، سەردانی نەرویژ و سوید دەکات .
/129
١٩ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:٢٤
News ID: 969913
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : فنلەند لە رابردووەوە بۆ وتووێژ لە بارەی کەنداوی فارس گەڵاڵەی هەبووە کە دەتوانین بڵێین هاوشێوەی گەڵاڵەکەی ئێرانە .