(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرانسا، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی ھەوڵدان بۆ خێراکردنەوەی ڕەوتی پەیوەندی و ھاوکارییە بانکی و نەوتیییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە وەک سەرەکی ترین مافی ئابووریی ئێران لە ڕێککەوتنی بەرجام دا، لە سەر پێویستیی لێکدرانەوەی پێشنیارەکان لە ئاراستەی گەییشتن بە ڕێگاچارەی کاراناسانەو دادگەرانە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دانوستانەکانی مانگەکانی ئەم دواییەی بە ئەرێنی و وەک ھەنگاوێکی ڕوولەپێشەوە نرخاندو وتی: ئامانجی ئێران لە کەم کردنەوەی بەڵێنمەندییەکانی دابین کردنی بەرژەوەندیی تاران و ڕاپەڕێندرانی بەڵێنی لایەنەکانی بەرامبەر بووە بۆ پتەوکردنەوەو پاوەجێیی ئەم ڕێککەوتنە گرینگە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا ئاماژەی کردە ھەنگاوەکانی ئاڵۆزی سازکەری ئەم دواییەی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس و وتی: بەداخەوە ھاوکات لەگەڵ ھەوڵەکانی ئێران و فەرانسا بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزی و پێکھێنانی ھەل ومەرجێکی لەبار بۆ ھاوژینیی پاوەجێ لە ناوچەکەدا، شایەتی ھێندێک ھەنگاوی ئانتریک کارانەیەن لە لایەن ئەمریکییەکانەوە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاسایشت و ئازادیس گەمیەوانی لە ناوچەکەو گەرووی ھۆرمۆز لە لایەن ئێرانەوە جەختی لە سەر دەکرێت وتیشی: ڕۆژانە دەیان گەمیی بە ئارادی لە گەرووی ھۆرمۆز دەپەڕنەوەو ھێزەکانی ئێران بە پێی یاساوڕێسا چاودێریی خۆیان ئەنجام دەدەن.
«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرانساش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای پێداگرتنی دووبارە لە سەر پێبەند بوونی پاریس بەو بەڵێنانەی کە لە بەرجام دا ھاتووە وتی: گەییشتن بە ئاکامێکی جێی قەبووڵی ھەموو لایەک و دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بەرجام دا بۆ پاریس گەلێک گرینگە.
/129
٧ ئاب ٢٠١٩ - ٠٥:٢٩
News ID: 967536
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرانسا، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی ھەوڵدان بۆ خێراکردنەوەی ڕەوتی پەیوەندی و ھاوکارییە بانکی و نەوتیییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ....