٤ ئاب ٢٠١٩ - ٠٩:٥٠
٩ وڵاتی دراوسێ؛ کڕیاری بەنزینی ئێران

سەرۆکی کۆمیسۆنی وزەی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگە و کشت و کاڵی تاران بە ئاماژە بە دەسپێبوونی ئاراستە کرانی بەنزین لە بورسی وزەی ئێران وتی: لە ١٥ وڵاتی داروسێ ، ٩ وڵات لەبەر کوالیتیی بان و نرخی باش هۆگری کڕینی بەنزین لە ئێرانن.

 (ABNA24.com) سەرۆکی کۆمیسۆنی وزەی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگە و کشت و کاڵی تاران بە ئاماژە بە دەسپێبوونی ئاراستە کرانی بەنزین لە بورسی وزەی ئێران وتی: لە ١٥ وڵاتی داروسێ ، ٩ وڵات لەبەر کوالیتیی بان و نرخی باش هۆگری کڕینی بەنزین لە ئێرانن.

"ڕەزا پەیددار" سەرۆکی کۆمیسۆنی وزەی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگە و کشت و  کاڵی تاران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەل ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە یەکەم باری بەنزین لە بورسی وزەی ئێران بەرەو ئەفغانستان و دووەم بارە بەرەو ناوچەی کوردستانی ئێراق هەناردە دەکرێ، وتیشی: ئامانجەکانی دواتری بەنزینی هەناردەی ئێران، پاکستان و ئەرمەنستان دەبن.

پەدیدار هەروەها بە  ئاماژە بە هۆگریی تورکیا ، کۆماری ئازەربایجان و هەرێمی کوردستان بە هاوردە کردنی گازۆئیل لە ئێرانەوە جەختی کرد: یەکێک لەوڵاتانی باشووری پەراوێزی کەنداوی فارسیش کڕیاری گازۆئیل و نەوتی کورەی ئێرانە.

سێ هەزار تەن بەنزینی هەناردەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە (٣١ی ژولای) بە نرخی پایەی ٥٨١ دۆلار بۆ هەر تەن لە ڕینگی هەناردەی بورسی وزەی ئێران مامەڵە کرا.




/129