(ABNA24.com) ئەنجومەنی سنای ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەبارەت بە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بە عەرەبستان ناکام مایەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو سێ بڕیارنامەی کۆنگرێسی ئەم وڵاتەی ڤیتۆ کردبوو کە خوازیاری پێشگری بە فرۆشرانی نائاسایی چەک و کەرەستەی جەنگی بە عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات ببون.
لە دەنگوەرگرتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی سنادا، ٤٥ سناتۆر دەنگیان دا بە هەڵوەشانەوەی ڤیتۆ و ٤٠ سناتۆریش دەنگیان دا بۆ داکۆکی لە ڤیتۆکەی ترەمپ؛ بەم لەونە سنا نەیتوانی سێ دووی زۆرینەی پێویستی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆکەی ترەمپ بە دەست بێنێ.
بە سەرنج دانی ئەوەی کە سنا لە ڕەت کردنەوەی ڤیتۆکەی ترەمپ سەرکەوتوو نەبووە ، کۆنگرێسیش ناتوانێ پێش بە فرۆشرانی چەک و کەرەستەی جەنگی بە عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات بگرێ.
ئەوە دوومین ڤیتۆی ترەمپ بوو بۆ داکۆکی لە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن.
/129
٣٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١٥
News ID: 965794
ئەنجومەنی سنای ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەبارەت بە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بە عەرەبستان ناکام مایەوە.