(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لەو تەقینەوەیەدا کە لە بنکەی راگرتن و پشکنینی ژمارە ٥١ی باکووری کەربەلا ڕوویدا ، لانیکەم یەک کەس کوژرا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
پۆلیس و هێزە فریاگوزارەکان خێرا خۆیان گەیاندە شوێنی تەقینەوەکە.
وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.
هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات
/129
٢٨ تەمووز ٢٠١٩ - ١١:٠٨
News ID: 965408
مێدیا ئێراقییەکان شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری کەربەلا تەقیوەتەوە.