(ABNA24.com) جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا شەی ڕابردوو ڕایگەیاند کەناڵی تایبەتی بازرگانیی ئەورووپا لەگەڵ ئێران ناسراو بە ئیسنتێکس و باروودۆخی "ڕیاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک" گرینگترین بابەتەکانی کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دێنە ئەژمار.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "سێرگەیی ڕیابکۆف" جەختی کرد بێتوو مێکانزیمی ئیسنتێکس بۆ وڵاتانی سێهەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن نەوتی ئێران بکڕن، بەختی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیاتر دەبێ.
ڕیابکۆف ئاماژەیشی کردە هەنگاوەکانی ئەمدواییەی ئێران لە ئاراستەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا و وتی: هەنگاوەکانی تاران بوار خۆش دەکات بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.
کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەمڕۆ ( یەکشەممە) لە ڤییەنای ئۆتریش بەڕێوە دەچێ.
ئەو کۆبوونەوەیە بە داخوازی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمان و ئێران بەڕێوە دەچێ.
لەو کۆبوونەوەیەدا پرسەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەموو ڕەهەندەکانی لێک دەدرێنەوە.
ئێران بە پێداگری لەسەر بەردەوام بوونی ڕەوتی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامەییەکانی خۆی ڕاشکاوانە رایگەیاندووە ئەو کردەوانە بێتوو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەنگاوی پێویست بۆ بەجێ هێنانی بەڵێنەکانیان هەڵگرن، بە خێرایی دەگەڕێنەوە سەر جێگای خۆیان.
/129