(ABNA24.com) بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "واسیلی نبنزیا" رۆژی سێ شەممە لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: "زیادکرانی ژماری سەربازانی بیانی لە کەنداوی فارسدا، مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی سەربازی دەباتەسەر و دەتوانێ شوێنهاتی وێرانکارانەی لێ بکەوێتەوە."
واسیلی نبنزیا، وتی : قەیران لە کەنداوی فارس هەڕەشە لەدژ ئاشتی و ئاسایش لەناوچە دایە.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتیشی: لەپشت تۆمەت پاڵدانەکان، شایەتی زیادکرانی ژماری سەربازان لەلایەن ئەو حکومەتانەین کە بەشێک لە ناوچەکە نین و مەترسیی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە دروست دەکەن و هەر ڕووداوێک لەوانەیە تێکهەڵچوون بەشوێنهاتی وێرانکارانەی لێ بکەوێتەوە.
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا گەڵاڵەیەکی هەیە بۆ پێش گرتن بە قەیران و ڕزگاربوون لە بنبەست، جەختی کرد لەسەر پێویستیی گەشەپێدانی میکانیزمێکی ئاسایشی گشتیی لەناوچەدا داڕێژراو لەسەربنەمای دیالۆگی یەکسان.
نبنزیا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ، پرسی سەرەکیی رۆژاوای ئاسیا واتە فەلەستینی هێنایە ئاراوەو بەڕەخنەگرتن لە درێژەی کاولکرانی ماڵ و حاڵی فەلەستینیان لەلایەن ئیسرائیلەوە، پێی داگرت لەسەر پێویستیی پێداچوونەوە بەو ڕەوتە.
وێران کرانی ماڵ و حاڵی فەلەستینیان لەلایەن رژیمی زایۆنی بەئامانجی پەرەپێدانی شارۆچکەسازیی و لەدژ بڕیارنامەی٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایش جگە لە مۆسکۆ لەگەڵ نەیارەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکێتی ئوروپاش بەرەوڕوو بووە.
/129