٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٣٣
تایم: بەریتانیا نەیاریەتی کرد لەگەڵ داواکاری ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئێڕان

دوای ڕودانی بڕێک ئاڵوزی و کێشە لە کەنداوی فارس ، بەریتانیا ولامی نەرێنی دایەوە بە داواکاری واشنتۆن بۆ هاوکاری لەدژی ئێڕان لە ناوچەی کەنداوی فارس

(ABNA24.com) دوای ڕودانی بڕێک ئاڵوزی و کێشە لە کەنداوی فارس ، بەریتانیا ولامی نەرێنی دایەوە بە داواکاری واشنتۆن بۆ هاوکاری لەدژی ئێڕان لە ناوچەی کەنداوی فارس

حەوتە نامەی ئەمریکایی "تایم" ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی کە "ترزامەی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ، بەرلە ڕاگرتنی نەوت بەری ژێر ئاڵای ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە ، داواکاری ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئێڕانی ڕەت کردەوە، چون ئەو نەیویستووە مەترسیی ڕودانی تێکەڵچوونی سەربازی پەرە پێ بدات. هەڵبەت دەسپێکرانی ئاڵوزی لە پێوەندی لەندەن وواشنتۆن دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵوزی ئەم دواییە لە کەنداوی فارس وهاوپێوەند لەگەڵ کاتیکە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کردەوەیەکی بێ وێنە ، بەریتانیای لە بڕیاری خۆی بۆ پەلامار کردن بۆ سەر ناوچەگەلێک لە ناوخۆی ئێڕان دوای خستنە خواری فڕۆکەی بێ فڕٶکەوانی ئەمریکایی ئاگادار نەکرد. کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەمریکایی دەڵین لەندەن بە نیازە خۆی لە سیاسەتی بەناو " زەخت وگوشاری زورێنەیی ئەمریکا لە دژی ئێران جیا بکاتەوە. ئەوان وتوویانە سەرە ڕای ئەمە ، هێزری دەریایی لەژێر ڕێبەری وڵاتانی ئوروپایی پیویستی پشتیوانی هەواڵگریانە ؛لە لایەن ئەمریکا دەبێت چونکە ئەمریکیەکان کەرەسە وئامێری سەربازی زۆرتریان لە ناوچە داهەیە . هەرلەم حاڵەدا ، میدیا ڕۆژئاواییەکان ڕۆژی سێشەممە بە گیڕانەوە لە سێ سەرچاوەی ئوروپایی ئیدعایان کرد کە فەرانسە ، ئیتالیا ودانیمارک پشتیوانی سەرەتایی خۆی لە گەڵاڵەی بەریتانیا بۆ دامەزرانی هاوپەیمانی دەریایی لە کەنداوی فارس ڕاگەیاندووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئوروپیەکان لە مانگی ژویەن داخواریەکانی وەکوو ئەمریکایان بۆ دامەزرانی وەها هاوپەیمانێک ڕەت کرد بووەوە چونکە لەوە دەترسان کە وەها کردەوەیەک ئاڵوزیەکانی نێوان ئەمریکا وئێڕان خراپتر بکات.هێزی دەریایی بەریتانیە ، چواری ژوییەی ٢٠١٩ نەوت بەریکی ئێرانی لە ناوچەی جەبەل تاریق ڕاگرت بەم بیانویە کە بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا لەدژی سووریای بنپێکردووە. هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی یش ١٩ی ژوییە بە داواکاری ڕێکخراوی بەندەرەکان وکاروباری گەمیوانی پارێزگەی هۆرموزگان لەباشووری ئێران نەوت بەریکی بەریتانیایی بە ناوی " ستنا ئایمپرو" بە هۆی هەڵنەکردنی سیستمی دۆزەرەوەی دۆخ ولابردنی پاشماوەی نەوتی لە گەرووی هورموز ڕاگرت.



/129