٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٣٣
 نوێنەری ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا: گرتن و لەبەندکردنی ئەندامانی ھەدەپە پەرەی سەندووە

عایشە ئاچار باشاران ، نوێنەری باتمان لە پەرلەمانی تورکیا سەربە پارتی دیموکراتی گەلان و وتەبێژی لێژنەی مافی مرۆڤی تورکیا لە لێدوانێکدا باسی پەرەسەندنی گرتن و لەبەندکردنی ئەندامانی ھەدەپەی کردووە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە.

(ABNA24.com) عایشە ئاچار باشاران ، نوێنەری باتمان لە پەرلەمانی تورکیا سەربە پارتی دیموکراتی گەلان و وتەبێژی لێژنەی مافی مرۆڤی تورکیا لە لێدوانێکدا باسی پەرەسەندنی گرتن و لەبەندکردنی ئەندامانی ھەدەپەی کردووە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی یەنی یاشام ، عایشە ئاچار باشاران ، نوێنەری باتمان لە پەرلەمانی تورکیا سەربە پارتی دیموکراتی گەلان و تەبێژی لێژنەی مافی مرۆڤی تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەرەسەندنی گرتن و لەبەندکردنی ئەندامانی ھەدەپە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە، ڕایگەیاندووە: پارتی دادوگەشەی دەستەڵاتدار دوابەدوای شکست ھێنانەکەی لە ھەڵبژاردنی ٣١مارس و ٢٣ی ژوئەن، ھەوڵ دەدات ھەتا توڕەیی خۆی بە پەرە پێ دانی گرتن و لەبەند کردن دامرکێنێتەوە، وادیارە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی بۆ ھەرس ناکرێت و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی بەردەوام کرانی ئەو ئۆپراسیۆنە سیاسیانە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانی دا جەختیشی کردووە، قۆڵبەست کردنەکان، ھێرشی سەر ماڵی ئەندامانی ھەدەپە و لەبەند کردنیان کە لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینییەوە بووە بە شێوازێکی ئاسایی لە سیایەتی تورکیادا، لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و ئەمەش خۆی لە خۆی دا وا دەردەخات کە دەستەڵاتی دادوگەشە تووشی چەقبەستووییەکی سیاسب ھاتووە.

ھێرشی بەردەوامی دەستەڵاتی سیاسی بە کەڵک وەرگرتن لە دەستەڵات و ئامێرگەلی دەوڵەتی بۆ لەبار بردنی دەستھاتەکانی ھەدەپە قەت جێگای قەبووڵ نییە. ھەر چۆن گرتن و لەبەند کردنەکانەکانی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی نەیتوانی ئامانجەکانی ئاکپارتی بپێکێت، ئەم ھێرش و ھەنگاوە تازانەش ناتوانن ڕێ لە ڕوخانی دەستەڵاتی سیاسی لە تورکیا بگرن. دیارە ئەم شاڵاوانە ھیچ شوێنێک لە سەر پێداگریی ئێمە لە سەر سیاسەتی دیموکراسیانەو ئەو بڕوایەی کە بە ئاشتی ھەمانە دانانێت.



/129