٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٢٤
دۆزرانەوەی تەرمی حەفتا کەس ژن و منداڵی کورد لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەباشوری عێراق

ڕێکخراوی شەهیدانی عێراق دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ بریتی لە تەرمی حەفتاکەس ژن و منداڵی کوردی قوربانی سەردەمی رژیمی بەعسی عێراقی لەناوچەی شێخیە ی سەر بە شاری سەلمان هەڵکەوتوو لەباشوری عێراق ڕاگەیاند.

(ABNA24.com) ڕێکخراوی شەهیدانی عێراق دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ بریتی لە تەرمی حەفتاکەس ژن و منداڵی کوردی قوربانی سەردەمی رژیمی بەعسی عێراقی لەناوچەی شێخیە ی سەر بە شاری سەلمان هەڵکەوتوو لەباشوری عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی سومرییە نیوز، "فواد عوسمان" بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش دووشەممەی ڕابردوو بەئاماژە بە دەسپێکی هەڵمەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بیاوانەکانی سەماوە(باشوری عێراق)، وتی: ئەگەری ئەوە هەیە لەچوار گۆڕی دۆزراوە لەو بیاوانانە، زیاتر لە ٢٠٠ تەرمی کوردانی قوربانی تاوانی ڕەگەزکوژیی سەددام تێیاندا بێت.

لە ئەنجامی تاوانی دەس وپێوەندییەکانی رژیمی سەددام لەدژ کوردانی عێراق لەساڵانی١٩٨٨ و١٩٨٩، نزیک بە١٨٢ هەزار کوردی عێراقی کوژران و پتر لەچوار هەزار گوند و شار لە هەرێمی کوردستانی عێراق وێران کرا.

سەرکوت کردن، کوشت وبڕ و کۆچی زۆرەملێ لەوێنەی کردەکانی حیزبی بەعسی عێراق لەبیست وچوار ساڵ دەسەڵاتدارەتی سەددام لە عێراق بووە.




/129