٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٨
برووسکەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە بریتانیایەکە

دوابەدوای هەوڵی ئێران لەمەڕ ڕاگرتنی بەلەمی بریتانیایی "ستێنا ئیمپێرۆ" لە کەنداوی فارس، نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمیانەی برووسکەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، هەندێ زانیاری هاوپێوەند بەو ڕووداوەی بەئاگاداری ئەو ڕێکخراوە ڕاگەیاند.

(ABNA24.com) دوابەدوای هەوڵی ئێران لەمەڕ ڕاگرتنی بەلەمی بریتانیایی "ستێنا ئیمپێرۆ" لە کەنداوی فارس، نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمیانەی برووسکەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، هەندێ زانیاری هاوپێوەند بەو ڕووداوەی بەئاگاداری ئەو ڕێکخراوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لەو نامەدا ڕاگەیێندراوە کە ئەو نەوتهەڵگرە رۆژی هەینی١٩ی ژوولای٢٠١٩ لە گەرووی هورموز خۆی لە کەشتیەکی ماسیگریی ئێرانی داوە و خەسار و زیانی پێ گەیاندووە کە حاڵی ژمارێک لە فەرمانبەران وماسیگرانی کەشتییە زیاندیتووە ئێرانییەکەش شپرزەیە.

بەپێی ئەو نامەیە، کەشتی ئینگلیزیی پاش ئەو ڕووداوە، وشداریی بەرپرسانی ئێرانی پشت گوێ خست و بە کوژاندنەوەی سیستەمی کۆپاپۆڕیی خۆی، لە کردەیەکی مەترسیداردا، ڕێگاکەی گۆڕی و بە چوون بۆلایەنی پێچەوانە، لەهەوڵدابوو هەڵێ کە هێزە ئێرانییەکان ڕایانگرت.

لەو نامەدا، ڕاگەیێندراوە، هەوڵی ئێران بۆ ڕەچاوکردنی نەزم و یاساو پاراستنی ئاسایشی دەریاگەڕیی لە گەرووی هورموز پێویست بوو و بەپێی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی گرتووە.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لەنامەیەکەیدا ڕایگەیاندووە؛ بەپێی دەستوری بەرپرسانی دادەوانی، لێکۆڵینەوە لەبارەی پێشێلکاریەکانی ئەو نەوتهەڵگرە، بۆ وێنە ڕادەی ئەو زەرەر و زیانەی لە ژینگەی دەریایی وکەشتی ماسیگریی ئێرانی و ماسیگرەکانی کەوتووە، خەریکە ئەنجام دەگرێ.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ئەو زانیاریانە، ئیدیعای باسکراو لەنامەی ئەم دواییەی ئینگلیز بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی نەوتهەڵگری ستێنا ئیمپێرۆی ڕەت کردۆتەوە.





/129