(ABNA24.com) ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری بەرڤانی وریایی دایە بریتانیا لەمەڕ هاتنی بۆ گەرووی هورموزو وریاییشی دایە ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێکرانی شەڕی سەربازی و وتی: قسەی عەرەبستان و ئیمارات لە کۆتایی شەڕەکەی یەمەن دا پیشاندەری شکستیانە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان ڕاوێژکاری فەرماندەیی گشت هێزەکانی ئێران لە بەشی پیشەسازی بەرەڤانیانە وپشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان ، لە وتووێژ لەگەڵ ؛ ئەلجەزیرە لە کاردانەوە بە پێشنیاری لەندەن بە وڵاتانی ئوروپایی بۆ دامەزران وپێکهێنانی هێزی دەریایی لە ئەرکەکی پشتیوانی لە گەمیە ئوروپاییەکان لە کەنداوی فارس بێت وتی: هەرجۆرە گوڕان لە دۆخی گەرووی هورموز ، ئەگەریی ڕووبە ڕووبوونەوەی مەترسیداری هەیە . سەردار دێهقان هەروەها وتی: پیشنیاری ئینگلیز ئەگەریی هەیە دەرنجام وشوێنهاتی پێشبینی نەکراوی بۆ لەندەن ی بەدوا وە بێت.هاوسەنگی ئێران لە تەنگەی هورموز ئەمەیە لە یاهەموو لە ئاسایشت دابن ونەوت هەناردە بکەن یا هیچکەس . وەزیری پێشووی بەرەڤانی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە سیاسەتی ئاڵوزکاوانەی ئەمریکا لە ناوچەیش وتی: ئێران لەهیچ دۆخێکدا لەگەڵ ترامپ وتووێژ ناکات و هەڕەشە بە شەڕ ، فریوە. ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات بۆ شەڕ ، هەموو بنکە وپێگە وسەرچاوە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ناوچە دەکەونە بەر پەلامار. سەردار دێهقان هەروەها بە عەرەبستان وئیمارات یش وشداری دا ووتی: ئەبوزەبی بووە بە ناوەندی ئەمریکایی بۆ پەلامار بۆ سەر ئاسایشتی نیشتمانی ئێڕان وئیمارات کەسانێکی هەنارد بۆ ئێران کە باسی ئاشتیان دەکرد وهۆی ئەم وەرگەڕانی هەڵوێستی ئیمارات ، شکستی سەرشوڕانەی ناوچەیی ئەوانە . ڕاووێژکاری فەرماندەی گشت هێزەکان لە ئێران هەروەها ڕایگەیاند : ئێران لەگەڵ هیچکەس لە مەڕ دامەزراوە موشەکیەکانی وتووێژ ناکات ووەها شتێک هیچکات ڕوو نادات.
/129
٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٦
News ID: 964277
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری بەرڤانی وریایی دایە بریتانیا لەمەڕ هاتنی بۆ گەرووی هورموزو وریاییشی دایە ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێکرانی شەڕی سەربازی و وتی: قسەی عەرەبستان و ئیمارات لە کۆتایی شەڕەکەی یەمەن دا پیشاندەری شکستیانە .