(ABNA24.com) سەرچاوە سوورییەکان شەوی پێنج شەممە باسی شاڵاوی موشەکیی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکانی حەمدانیە و سەیفۆدەوڵەی شاری حەڵەبیان کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمیی سووریا«سانا» ڕایگەیاند: لەم شاڵاوانەدا دوو منداڵی سووری کوژران و دەکەسی سڤیلیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی ئەم شاڵاوانە ھەروەھا ھێندێک زیان بە ترۆمبیل و ماڵ و ژێرخانە گشتییەکانی ناوچەکانی حەمدانیە و سەیفۆدەوڵەی شاری حەڵەب کەوتووە.
تیرۆریستان پاش شکست ھێنانی بەردەوامیان لە بەرامبەر ھێزەکانی سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان لە شاڵاوی موشەک و بەھاوەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی سووریا کردووە.
لەم شاڵاوانەش دا ژمازرەیەکی زۆری شارومەندانی سووری بە تایبەت ئافرەتان و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای پەرۆش و نیگەران کردووە
/129
٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٠
News ID: 964269
سەرچاوە سوورییەکان شەوی پێنج شەممە باسی شاڵاوی موشەکیی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکانی حەمدانیە و سەیفۆدەوڵەی شاری حەڵەبیان کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.