٢٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٢٧
کەلوپەلی سەربازیی نوێ گەیشتە بنکەی ئەمریکا لە حەسەکە

سەرچاوەکانی هەواڵ رۆژی یەکشەممە باسی گەیشتنی کەلوپەلی سەربازیی نوێیان کرد بۆ بنکەیەکی ئەمریکی لە پارێزگەی حەسەکەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا .

(ABNA24.com) سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند ئەم کەلوپەلە سەربازیانە لە بازگەی سنووریی سێمیلکا لە نێوان حەسەکە و هەرێمی کوردستانەوە گەیشتوونەتە دەوربەری حەسەکە .

 ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە بیانووی نەهێشتنی تاقمە تیرۆریسیتەکان بە شێوەی نایاسایی و بێ مۆڵەتپێدانی حکومەتی سوریا لە سوریە ماونەوە .

ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سوریا بە بیانووی نەهشێتنی تیرۆریسم لە کاتێک دایە کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دەسپێکی سەرۆک کۆماریەکەوە دانی بەوەدانا کە ئەم وڵاتە هۆکاری سەرەکیی پێکهاتنی گروپە تیرۆریستیەکان بووە بۆ وێنە داعش لە سوریا .



/129