(ABNA24.com) حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی لە دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەرەتای دیدارەکە وتی: داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی تر، بەرهەمی گەڵاڵەی پیسی ئەمریکایی- زایۆنی بۆ گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە بوو کە بە هێزەوە بەرانبەریان وەستاین.
ناوبرو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپەیمانەکانی ئیزن نادەن دوژمنانی ئێران و ناوچەکە، بگەنە ئامانجە پیسەکانی خۆیان.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە جەخت لە سەر بەرخۆدانی خەڵکی ئێران لە بەرانبەر شەڕی ئابووری دژی وڵات وتی: بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەربەرەکانێ لە گەڵ شەڕی ئابووری ئەمریکا بەهێزتر لە بەربەرەکانێ لە شەڕی تیرۆریستی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ناوچەکە کار دەکات و ئێمە بە هێزەوە لە هاوپەیمانان و بەرژەوندییەکانی خەڵکی خۆمان بەرگری دەکەین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەر پەرە سەندن و گەشەی پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە جەختی کرد و وتی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە تاران و سووریا لە ڕێگای گەشەی هەمە لایەنەی هاوکارییە ئابووەی و بازرگانییەکان هەنگاو هەڵبگرن.
بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژە بە دیداری ئەم دواییەی خۆی لە تاران، زیادی کرد: لە هەڵوێستی پتەو و ژیرانەی ئیمام خامنەیی لە بەرانبەر هەوڵی دوژمنانی ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکە و سووریا دەستخۆشی دەکەین. ناوبراو لە هەمان پێوەندیدا وتی: سووریا هیچ کات پاڵپشتییەکانی ڕێبەری، دەوڵەت و خەڵکی ئێران لە شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم لەبیر ناکات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گەڵاڵەی سەدەی پیلانێکی نوێ بۆ گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە وەسف کرد و وتی کە ئەو گەڵاڵە شکت دێنێت.
لە ئەو دیدارە هەروەها پێوەندییەکانی ئێران و سووریا و دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندیدار بە شەڕ دژی تیرۆریزم لە سووریا و دۆخی ناوچەکەش لێک درایەوە.
/129
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد:
مامەڵەی سەدە پیلانێکی نوێ بۆ گۆڕینی نەخشەی ناوچەکەیە
١٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٧:٢٠
News ID: 962034
ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی، گەڵاڵەی مامەڵەی سەدەی پیلانێکی نوێ بۆ گۆڕینی ناوچەکە و ئەوەی شکست خواردوو وەسف کرد.