(ABNA24.com) بە پێی زانیاری بەدەس هاتوو لە سەرچاوە خۆجییەکان، تورکیا هەڵکەندن بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی نوێی لە ناوچەی جندریسی عەفرین لەسەر تەپۆڵکەی کەونارایی سێ هەزار ساڵەی دەسپێکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری فورات نێوز، بە پێی زانیاریە بە دەس هاتووەکان لە سەرچاوە خۆجییەکانی سوپای تورکیا وگروپەکانی سەربەوان لەبەرچاویانە هەتا لە ناوچەی جندریس لە عەفرین لە تەپۆڵکەیەکی کەونارایی لە عەین دەرعا بە مێژووی سێ هەزار ساڵە بنکەی سەربازی نوێی بکاتەوە. زانیاریە بەدەس هاتووەکان لەم بارەوە باس لە دەسپێکرانی کاروکردەی هەڵکەندن دەکات. ژێدەرە خۆجییەکان ڕایانگەیاند سوپای تورکیا هاوڕێی گروپەکانی سەربە خۆیان لە چەند ڕۆژی ڕابردو کارتی کردنەوەی بنکەی سەربازیان لە ناوچەی جندریس دەسپێکردووە. ئەم بنکەیە لە سەر ڕێگای نێوان جندریس وگوندی تیل سلور لەسەر تەپۆڵکەی مێژوویی گوندەکە دەکرێتەوە. هەروەها لە دەوروبەرەکەی دا دیوارێکیان بە بەرزایی سێ مێتردروست کردووە. بە قسەی شایەت حاڵان بڕیک لە بەرهەمە کەوناراییەکانی بەردەم لەم تەپۆڵکەیە بە هۆی کاری ماشین ومەکینەی بقورس لەناو چووە وبڕیک لەوان لە گەڕەکەکە گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شایانی باسە ئەم بنکەیە یەکەمین بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەدا نیە ، دەوڵەتی تورکیا پاش ئەمەیش لە ناوچە دا بنکە گەلی سەربازی تریشی دروست کردووە.
/129