(ABNA24.com) دوابەدوای ئەو پاگەندە کە لە بڕێک لە مێدیا ڕۆژاواییەکان بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەر هەوڵی پێنج بەلەمی توندڕەوی ئێران بۆ ڕاگرتنی نەوت هەڵگرێکی بریتانیایی لە کەنداوی فارس و کشانەوەیان بە دەستێوەردانی پاپۆڕی بریتانیایی " ئێچ ئێم ئێس مۆنت ڕۆز" ، پێوەندییە گشتییەکانی ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا بە درۆ خستنەوەی ئەو پاگەندە ڕایگەیاند: گەشتەکانی هێزی دەریایی سوپا لە کەنداوی فارس بە پێی بەرنامە و وشیاری و وردەکاری و بە هێزەوە خەریکی چالاکییە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتووشدا هیچ ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی لە گەڵ پاپۆڕی بیانیەکان لەوانە پاپۆڕی بریتانیایی نەبووە.
ئەو ڕاگەیێندراوە جەختی کردووە: ئەگەر فەرمانێک لە سەر ڕاگرتنی پاپۆڕە بیانییەکان وەربگرین، ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپا لە سنووری جوگرافیایی خۆی دەتوانێت دەستبەجێ و بە هێزەوە و خێرا ئەو کارە ئەنجام بدات.
/129
١٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٣
News ID: 960289
پێوەندییە گشتییەکانی ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپا پاگەندەی سەرچاوە ئەمریکییەکان لە سەر هەوڵی هێزی دەریایی سوپا بۆ ڕاگرتنی نەوت هەڵگری بریتانیایی لە کەنداوی فارسی وەدرۆ خستەوە.