(ABNA24.com) فەرماندەیێکی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت ئەرکی سەرەکیی سووریای دیموکرات ئەوەیە لەپێناو ئازادکردنی عەفرین خەبات بکەن چوونکە ئێستا عەفرین کەوتۆتە دەست تیرۆریستانی داعش و نوسرە.
پۆڵات جان فەرماندەیێکی باڵای YPG لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسدا ئاماژەی بە دوایین رەوشی عەفرین کرد و ڕایگەیاند: "بە هەزاران تیرۆریست ئەو کاتەی لە گرێ سپی و ڕەققە و منبەج و دەیرەزوور فەشەلیان هێنا بەرەو ئیدلیب و تورکیا هەڵاتن، ناونیشانی هەموویان لای دەزگا ئەمنییەکانی ئێمەیە ئەو هێزەی ئێستا سەربە تورکیایە و عەفرینی داگیر کردووە ئەندامانی داعش و بەرەی نوسرەن."
ئەو فەرماندە باڵایەی یەپەگە ئەوەشی بە کوردپرێس ڕاگەیاند کە ئەگەرچی داعش ئەمڕۆکە لە ڕەققە و دەیرەزوور شکستی هێناوە بەڵام لەسەر پشتگیریی ڕاستەوخۆی تورکیا لە عەفرین جێگیر کراون و هەموو دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ناوچەکەش و جیهانیش ئاگاداری ئەو مەسەلەیەن.
پۆڵات جان ئاشکراشی کرد: "عەفرین بە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی کەوتە دەست تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان. ئەرکی سەرەکیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی ئازادکردنی عەفرین ئەوەیە لەپێناو ئازادیی ئەو ناوچە کوردنشینە خەبات بکەن."
/129
١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٢١
News ID: 959683
فەرماندەیێکی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت ئەرکی سەرەکیی سووریای دیموکرات ئەوەیە لەپێناو ئازادکردنی عەفرین خەبات بکەن چوونکە ئێستا عەفرین کەوتۆتە دەست تیرۆریستانی داعش و نوسرە.