١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١٨
ئاڵمان داوای ئەمریکای بۆ ناردنی هێز بۆ باکووری سوریا ڕەتکردەوە

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمان"شتێڤان زایبرت" ، پشتڕاستیکردەوە حکومەتی ئەڵمانیا داواکەی ئەمریکای سەبارەت بەناردنی هێزی سەربازی بۆ سوریا لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبونەوەی ڕێکخستنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا ڕەتکردۆتەوە.

(ABNA24.com) وتەبێژی حکومەتی ئەڵمان"شتێڤان زایبرت" ، پشتڕاستیکردەوە حکومەتی ئەڵمانیا داواکەی ئەمریکای سەبارەت بەناردنی هێزی سەربازی بۆ سوریا لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبونەوەی ڕێکخستنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا ڕەتکردۆتەوە.

پووک میدیا بە گێڕانەوە لە هەواڵنێری خۆی لە ئاڵمان نووسی ، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمان وتووشیەتی  لەئێستادا جگە لەو هاوکاریە سەربازیانەی کە بەفرۆکەی تۆرنادۆی سیخوڕی و فرۆکەی وزەبەخشی ئاسمانی و ڕاهێنەر کردویەتی نایەوێت هیچ هێزێکیتر بنێرێتە ناوچەکەو لەبنەماکانی  ڕێککەوتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشدا سەبارەت بەهاوکاری ئەڵمانیا ناردنی هێزی وشکانی تیانیە.

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای لەئەڵمانیا کردوە بەناردنی هێزی وشکانی لەدژی داعش  پشتگیری ولاتەکەی بکات و داوایکردوە لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەڵمانیا پشتگیری لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی کورد بکات.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا ل هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەداوە"جیمس دیڤەری" نێردەی ئەمریکا بۆ ناوچەکەو هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش خوازیارە ئەڵمانیا هێزی مەشق پێکراوو پسپۆڕانی لۆجستی و کرێکاری هونەری سوپای ئەڵمانیا بنێرێتە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا .

جێمس دیڤەری بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی وتووە ئەمریکا دەیەوێت هێزە وشکانیەکانی ئەڵمانیا تاڕادەیەک شوێنی هێزەکانی ئەوان بگرێتەوەو چاوەڕوانیش دەکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا وەڵامیان بدرێتەوە.



/129