٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٤٩
هەڕەشەی ترامپ: کۆچبەران بەزوویی دەردەکرێن

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە گرتن وقۆڵبەست کردنەکان بۆ دەرکردنی ژمارێک کۆچبەر بەزوویی دەس پێ دەکرێ.

(ABNA24.com) دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە گرتن وقۆڵبەست کردنەکان بۆ دەرکردنی ژمارێک کۆچبەر بەزوویی دەس پێ دەکرێ.

ترامپ لەسەردەمی پڕووپاگەندەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی٢٠١٦ پرسی دەرکردنی کۆچبەرانی خستبووە نێو بەرنامەی خۆیەوەو بەتوندی پڕووپاگەندەی بۆ دەکردو ئێستاش هەوڵ دەدا بە سودوەرگرتن لەو پرسە، سەرکەوتنی خۆی لەهەڵبژاردنەکانی٢٠٢٠ دەستەبەر بکات.

ترامپ ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردووش ڕایگەیاندبوو، گرتنەکان پاش رۆژانی پشووی جێژنی سەربەخۆیی ئەمریکا(چواری ژوولای) دەس پێ دەکا.

ترامپ دوێنێ هەینی لەنێو کۆڕی پەیامنێران لە کۆشکی سپی وتی: گرتنەکان بەزوویی دەس پێ دەکا. من ئەو گرتن و دەسبەسەرداگرتنانە بەهێرش بۆسەر کۆچبەران لەقەڵەم نادەم. ئێمە هەرکەس کە لەساڵانی ڕابردوودا بە نایاسایی هاتوونەتە ئێرە، دەردەکەین.

ناوەندی جێ بەجێ کردنی یاسای کۆچبەری و گومرکاتی ئەمریکا مانگی زایینی ڕابردوو(ژۆئەن) ڕایگەیاند، کۆچبەرانێک دەردەکرێن کە کارتی پێناسەیان نییەو ئەم بەینە هاتوونەتە ئەمریکا.




/129