٦ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٢٠
سەرتیپ حەیدەری:دوژمن هەڵەیەک بکات،سزای دەدەین

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: دوژمن ئەگەر دەستدرێژی بکاتە سەر ئێرانی ئیسلامی سزای دەستدریژکارییەکەی دەدەین و تۆڵەی لێ دەکەینەوە.

(ABNA24.com) فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: دوژمن ئەگەر دەستدرێژی بکاتە سەر ئێرانی ئیسلامی سزای دەستدریژکارییەکەی دەدەین و تۆڵەی لێ دەکەینەوە.

 ئەمیر سەرتیپ"کیومەرس حەیدەر" فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران رۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی ڕێو ڕەسمی پەردە لادان لە سەر یادداشتی مەقامی مەزنی ڕێبەری لەبارەی کتێبی ژیاننامەی شەهید سەرهەنگ"موجتەبا زۆلفەقارنەسەب"و شەهیدانی دیکەی بەرگریکاری حەرەمی ئەرتەشی ئێران گوتیشی: ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامی ئێران توانیویەتی ئەندازیاریەکی تازەی دەستەڵات لە ئاستی جیهان دا بخولقێنێ و بگاتە پلەیەکی بانی دەستەڵات ومەزنایەتی کەلە هەموو بوارەکانی ئاسمانی، زەوینی، دەریایی و تەنانەت ژێر دەریاش توانایی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکارانی هەیە.

سەرتیپ حەیدەری گوتی: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەرەکیانە  وڵات لە ئامانجی سەرەکیی خۆی و ئەو دەستەڵاتەی کە سوودی لێ وەردەگرێت، بەڵاڕێ دا بەرن، بەڵام هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی وەها کارێک نادەن بە دوژمنان.

لە دەقی یادداشتەکەی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەباری کتێبی ژیاننامەی شەهیدی بەرگریکاری حەرەم سەرهەنگ" "مۆجتەبا زۆلفەقارنەسەب" دا نووسراوە: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەموو ئێمە دەبێ بە کەسانێکی وەک شەهید زۆلفەقارنەسەب شانازی بکەین.

ئەمرۆ پێنجشەممە لە رێو ڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی دەوڵەتی و لەشکەری لە ١٦ کتێبی ئەرتەشی ئێران بە ناوەڕۆکی ژیاننامەی شەهیدانی بەرەڤانی پیرۆز و شەهیدانی حەرەم پەردە لادرا.



/129