٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٠٧
هەڵمەتی دژە ترۆریستیی سوپای سوریا لە "ئیدلەب" و"حەماە"

سوپای سوریا رۆژی سێ شەممە مۆڵگەکانی ترۆریستان لە پارێزگاکانی ئیدلەب لەباکور و "حەماە" لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی تۆپباران کرد.

(ABNA24.com) سوپای سوریا رۆژی سێ شەممە مۆڵگەکانی ترۆریستان لە پارێزگاکانی ئیدلەب لەباکور و "حەماە" لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی تۆپباران کرد.

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا"سانا" رایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە پێگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لەباکوری ناوچەی "سەهل غاب" لەباکوری حەماەو هەروەها ناوچەی "مەعرە نەعمان" لە گردووپەڕی باشوری ئیدلەبیان لەناوبرد.

لەو هەڵمەتەدا، دەیان ترۆریست کوژران.

پارێزگاکانی ئیدلەب وحەماە، دواپێگەکانی ترۆریستان لە سوریان.

قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.

سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ.

گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەش خەریکە شکست دێنن.




/129