(ABNA24.com) بەرپرسی گشتیی کاروباری شارومەندانی بیانیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران وتی: هەمووی ئەو پەناخوازانەی ناویان تۆمارکراوە لە ئێران لە ڕاژەکاریی تۆکمەی بیمەی سەلامەت سود وەردەگرن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "مەهدی مەحمودی" بەرپرسی گشتیی کاروباری شارومەندانی بیانیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران رۆژی سێ شەممە لە ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانیی پەناخواز لەتاران، وتی: لە دەسپێکی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە تائێستا ڕاگەیشتن بەکاروباری پەناخوازان بەتایبەت موسڵمانانی وڵاتانی دراوسێ لەوان ئەفغانستان، لەبەرنامەی کاری دەوڵەتی ئێراندا بووە.
بەقسەی بەرپرسی گشتیی کاروباری شارومەندانی بیانیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ئێستا حەشیمەتێکی بەرچاو لە شارومەندانی بیانی لەئێران ژیان دەکەن کە بەپێی دوائامارەکان لەو ڕێژەیە، ٩٧ لەسەتیان دانیشتووی شارەکانن.
هەموو ساڵێک بە لەبەرچاوگرتنی گرینگایەتی پرسی پەناخوازی، ڕێوڕەسمی رۆژی پەناخواز لە ئێران بەڕێوە دەچێ.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٠٢
News ID: 957372
بەرپرسی گشتیی کاروباری شارومەندانی بیانیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران وتی: هەمووی ئەو پەناخوازانەی ناویان تۆمارکراوە لە ئێران لە ڕاژەکاریی تۆکمەی بیمەی سەلامەت سود وەردەگرن.