(ABNA24.com) سەربازانی رژیمی سەعودی رۆژی سێ شەممە هێرشیان کردەسەر شاری شیعەنشینی قەتیف لەپارێزگای شەرقییە لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان.
بەپێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، سەربازانی سەعودی کاتی چوونە نێو شاری قەتیف، دەستیان کردووە بە تەقەکردن.
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە خۆجێیەکان، سەربازانی رژیمی سەعودی بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش گەڕەکی "ئەلجش" لەقەتیفیان گەمارۆ دا.
پارێزگای شەرقییەی عەرەبستان هەردەم لەلایەن سەربازانی ئالی سەعود پەلاماری دەکرێتەسەر. تائێستا دەیان کەس لە دانیشتووانی ئەوپارێزگایە کوژراون و بەسەدان کەس لە شارومەندان و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسیش گیراون.
نزیک بە دە هەتا ١٥ لەسەتی حەشیمەتی عەرەبستان، شیعەن کە بەشی زۆریان لە پارێزگای شەرقییە نیشتەجێن.
رژیمی سەعودی هەردەم شیعەکان، زیندانیانی سیاسی و نەیارانی دیکتاتۆریەتی تایفی لەو وڵاتە بەتۆمەت پاڵدانی پڕووپووچ بۆ وێنە ترۆریست بوون، ئێعدام دەکا.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆییەکان تائێستا چەندین جار ڕەخنەیان گرتووە لە سەرکوت کرانی ئازادیی ڕادەربڕین، ئێعدام و زیندانی کردنی ناڕازییان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان.
بەدانپێدانانی ئەو ڕێکخراوانە، رژیمی سەعودی یەک لە سەرەکیترین پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لەجیهاندایە.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٤٦
News ID: 957361
سەربازانی رژیمی سەعودی رۆژی سێ شەممە هێرشیان کردەسەر شاری شیعەنشینی قەتیف لەپارێزگای شەرقییە لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان.