٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٤١
پێداگریی کۆریای باکور لەسەر بەچۆکدا نەهاتن لەهەمبەر بایکۆت و زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور پێی داگرت؛ پیونگ یانگ قەت پێملی سیاسەتی زۆردارانەو سەرەڕۆیانەی ئەمریکا نابێ.

(ABNA24.com) وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور پێی داگرت؛ پیونگ یانگ قەت پێملی سیاسەتی زۆردارانەو سەرەڕۆیانەی ئەمریکا نابێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور دوێنێ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا، درێژکرانەوەی بایکۆت وسزاکانی ئەمریکا دژ بە پیونگ یانگ ی بە کردەیەکی دوژمنکارانە زانی و ڕایگەیاند؛ کۆریای باکور قەت ناچێتەژێرباری زەخت وگوشار و بایکۆتەکانی ئەو وڵاتەو ئەمریکا ناتوانێ هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوردا هاتووە؛ بێتوو وڵاتێک بوێرێ سەروەریی پیونگ یانگ لەبەین ببا، بۆ بەرەڤانیکردن لێی ساتێکیش بەگومان نابێ.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی یەکشەممە پاش دیداری سێهەمی لەگەڵ "کیم جونگ ئون" رێبەری کۆریای باکور لە ئاوایی سەرسنوری  پانمونجومی ئەو وڵاتە هەواڵی درێژەی بایکۆت سەپاندن بەسەر پیونگ یانگ سەرباری چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەری ئەو وڵاتەی، ڕاگەیاندبوو.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لەم دواییەدا مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، واشنگتۆن ئامادەیە لەماوەیەکی کورتدا پاش گەیشتنی پەیام لە کۆریای باکور، دانوستانەکانی لەگەڵ پیونگ یانگ دەس پێ بکاتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکاو ڕێبەری کۆریای باکور لەیەکساڵی ڕابردوودا سێ جار پێکەوە لەبارەی چارەسەریی پرسە ناڤۆکییەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا دیداریان کرد بەڵام ئەو دانوستانانە لەبەر پێبەند نەبوونی واشنگتۆن بە بەڵێنیەکانی لەهەمبەر پیونگ یانگدا بەرەوڕووی شکست بووە.




/129