٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:١١
یوشکا فیشێر:خودی ترەمپیش نازانێت بەرامبەر ئێران چی دەکات

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە سەرلێشێواوی و ڕەفتاری دژ بەیەکەی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێران،گوتی: خودی ترەمپ و ڕاویژکارانیشی نازانن کە لەم بارەوە چ کارێک ئەنجام ئەدەن.

(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە سەرلێشێواوی و ڕەفتاری دژ بەیەکەی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێران،گوتی: خودی ترەمپ و ڕاویژکارانیشی نازانن کە لەم بارەوە چ کارێک ئەنجام ئەدەن.

 "یوشکا فیشێر" لە یادداشتێک لە ماڵپەڕی "پرۆژە سیندیکییت" بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی"دۆراندن-دۆڕاندن" وتێکشکاوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی داناڵد ترەمپ بەرامبەر ئێران لە پێشی گرتووە، گوتیشی ڤاشنگتۆن لە ڕێبازی بەرەو ڕووی شەڕکردنیی ڕۆژئاوای ئاسیایە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا گوتی: سەرەڕای ئەمەی بردنە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ،جێبەجێکردنی وادە وبەڵێنییەکانیی ترەمپ بوو کە لەکاتی هەڵبژاردنەکان دا باسی لێکردبوو،بەڵام گرفت لێرە دایە نەخۆدی ترەمپ و نە ڕاویژکارانیی ڕووداوەکانی دواتریان لەبەر چاو نەگرتبوو.

فیشێر گوتیشی ترەمپ سەرەڕای ئەمەی بانگەشەی گۆڕینی نزام،بژاردەی بەرچاوی ئەو نییە بەرامبەر ئێران، بەڵام ڕەفتارەکەی ئەمە نیشان نادات کەوابوو دەبێ بزانن کە بارودۆخی ستراتژیکی ئێران لە چاو ڕابردوو ئیجگار هێزمەندترە.

"یوشکا فیشێر" بە دان پێدانان لەسەر ئەمەی سیاسەتی رۆژئاوا بەرامبەر ئێران لە سەر بناغەی وەهم دامەزراوە،بەڕاشکاوی گوتی ستراتژیای ڕۆژئاوا بە ڕێبەری ئەمریکا هاوڕی هەلە جۆر بە جۆرەکانی دیکەی، لە ڕاستی بووەتە هۆی هێزمەندتربوونی ئێران.

 وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا وشداری داوە بە ڤاشنگتۆن کە هەر تێکهەڵچوونێکی سەربازی لەگەڵ ئێران نەک تەنیا زەرەری گیانی زۆری بەدواوە دەبێت بۆ ئەمریکا، بەڵکوو لەم تێکهەڵچوونە، سەبارەت بە شەرەکانی  عێراق و ئەفغانستان، ئێحتماڵێکی کەمتر بۆ سەرکەوتن لەئارا دایە.



/129