(ABNA24.com) سەرانی ئەمریکا و کوریای باکووری لە ناوچەی ناسەربازی دوو کووریا (پانمونجوم ) بۆ سێهەمین جار لە گەڵ یەکتر دیداریان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس دوناڵد تڕەمپ بە تێپەڕ بوون لە هێڵی سنووری کووریای باشووری بۆ کۆریای باکووری چووە ناو خاکی ئەو وڵاتە و لە گەڵ " کیم جونگ ئون " دیداری کرد . سەرۆک کوماری ئەمریکا بە هەنگاو هەڵگرتن بەرەو خاکی کوریای باکووری لە گەڵ کووریای باشووری دەستی دا و پاشان هاوڕێ لە گەڵ کیم جونگ ئوون لە هێڵی نێوان دوو وڵات تێپەڕی .
دوناڵد تڕەمپ یەکەمین سەروک کۆماری ئەمریکایە کە چووەتە ناو خاکی کوریای باکووری . ڕۆژی ڕابردوو دوناڵد تڕەمپ کە بۆ بەشداری لە دانیشتنی گرووپی بیست سەردانی ژاپونی کرد بوو بۆ دیداری دووبارەی لە گەڵ کوریای باکووری لە ناوچەی سنووری نا سەربازی نێوان دوو کووریای هۆگری خۆی نیشان دا بوو . سەرۆک کوماری ئەمریکا لە حاڵێکدا لە گەڵ ڕێبەری کوریای باکووری دیداری کرد کە واشنگتون ئەم دواییانە بایکوتەکانی کوریای باکووری بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە .
سەرانی ئەمریکا و کوریای باکووری لە ساڵی ڕابردوودا دوو جار پ ێکەوە دیداریان کرد کە ئەو دیدارانە بە هۆی زێدەخوازییەکانی ئەمریکا بە بێ ئاکام کۆتایی پێی هات . کوریای باکووری بە ئەمریکا ساڵێک دەرفەتی داوە تا لە هەڵوێستەکانی نا مەنتیقی و یەک لایەنەی خۆی لەو وڵاتە پێداچوونەوە بکات .
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:١٠
News ID: 957336
سەرانی ئەمریکا و کوریای باکووری لە ناوچەی ناسەربازی دوو کووریا (پانمونجوم ) بۆ سێهەمین جار لە گەڵ یەکتر دیداریان کرد .