(ABNA24.com) هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له لێدوانێکدا ده‌رباره‌ی ده‌نگوباسه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا گوتی: جارێ زووه باس له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا بکرێت. پێم وانییه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی 4 ساڵی داهاتوو بمێنینەوە.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له لێدوانێکدا باسی له ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نوێی کورد له تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگی سه‌ره‌کیی پڕۆسه‌که به شێوه‌یێکی باش ئه‌نجام بدرێت. سیاسه‌تی دیموکرات، ئازادی ڕاده‌ربڕین و دانووستانی دیموکرات پڕۆسه‌گه‌لێکن که به‌یه‌که‌وه به‌ستراون و به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: جارێ زووه له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا قسه بکرێت. پێش له‌وه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن قسه بکرێت ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته لێک بدرێته‌وه که چ هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام ده‌ده‌ین. پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوون به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. نابێت ئه‌وه له بیر ببه‌ینه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتییه که هه‌میشه خۆی وه‌ک له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌بینێته‌وه به عه‌قڵییه‌تێکی خراپه‌وه دووباره هه‌ڵبژاردنه‌که به‌ڕێوه ده‌بات. قسه‌کردن له‌باره‌ی یاسا و ڕێسای هه‌ڵبژاردن تا ڕاده‌ی قسه‌کردن له‌سه‌ر ده‌ستووری تورکیا گرنگه به‌ڵام پێم وانییه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی 4 ساڵی داهاتوو بین.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٤
News ID: 957328
هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له لێدوانێکدا ده‌رباره‌ی ده‌نگوباسه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا گوتی: جارێ زووه باس له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا بکرێت. پێم وانییه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی 4 ساڵی داهاتوو بمێنینەوە.