٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٤٢
سائیب عەریقات: فەلەستینییەکان داگیرکارییان پێ قەبووڵ ناکرێت

سکرتێری لێژنەی بەڕێوە بەرایەتیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین ڕایگەیاند:فەلەستینییەکان قەت داگیرکارییان پێ قەبووڵ ناکرێت.

(ABNA24.com) سکرتێری لێژنەی بەڕێوە بەرایەتیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین ڕایگەیاند:فەلەستینییەکان قەت داگیرکارییان پێ قەبووڵ ناکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، سائیب عەریقات سکرتێری لێژنەی بەڕێوە بەرایەتیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین شەوی چوارشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی  «جێرد کوشنەر»ی زاواو ڕاوێژکاری باڵای داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئابووریی مەنامەی،وتی: ئەوەی ئەمریکا دایدەڕێژێت، ھیچ پەیوەندییەکی بە گەڵاڵەی ئاشتیی عەرەبی و بڕیارە نێونەتەوەییەکانەوە نییە، بەڵکو بە واتای قەبووڵ کردنی داگیرکارییە. عەریقات بە دەربڕینی ئەمەی کە بەرپا کرانی کۆنفرانسەکەی مەنامە بە واتای لەبار بردنی گەڵاڵەی ئاشتیی عەرەبییە، پێی داگرت: ئەمریکا بە نیازە فەلەستینییەکان، شارۆچکەسازی ، داگیرکاری و ڕاگرتنی بەرخۆدان لە ئاراستەی ڕاکێشانی سەرمایەنانەوە قەبووڵ کەن.

«جێرد کوشنەر»ی زاواو ڕاوێژکاری باڵای داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شەوی چوارشەممە لە دەستپێکی کۆنفرانسی ئابووریی مەنامەی، بانگەشەی کرد کە گوایە واشێنگتۆن بە دووی چاک کردنەوەی باری گوزەرانی خەڵکی فەلەستینە، لە کاتێکدا کە دەوڵەتی ئەمریکا بارەبووی گەلی فەلەستین، یارمەتییەکانی ناوەندی فریاکەوتن و کارنانەوەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستین و پشتگری لە نەخۆشخانەو قوتابخانە فەلەستینییەکانی ڕاگرتووە.

بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە، قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت، ئاوارەکانی فەلەستینی لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا داگری پاشماوەی  زەوییەکانی بەشی  ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە دەبێت. سەودای سەدە گەڵاڵەیەکی تازەیە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە کە بەنیازی لەنێو بردنی مافی جەماوەری فەلەستینە. وەک باسی دەکرێت گوایە ئەم گەڵاڵەیە بە ھاریکاریی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەب ئامادە کراوە. لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە دا، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی شاری داگیرکراوی قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو باسی بڕیاری خۆشی کرد بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیر کراو.



/129