(ABNA24.com) ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی زیادکردنی دە ملوێن دۆلار لە بوجەی ژووری شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێرانی پەسەند کرد.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە گەڵاڵەی زیادکردنی دە ملوێن دۆلار لە بوجەی نووسینگەی بەناو خەباتی دژی تیرۆریزم و زانیاریی دراڤیی خەزێنەداریی ئەمریکا بۆ ڕاپەڕاندنی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی بە ٢٢٦ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ١٩٥ دەنگی ناتەبا پەسەند کرد.
نووسینگەی بەناو خەباتی دژی تیرۆریزم و زانیاریی دراڤیی خەزێنەداریی ئەمریکا بانگەشەی ئەرکی ڕاپەڕاندنی ستراتژیای دەوڵەتی ئەمریکا دەکات بۆ خەباتی دژی بارەبووی تیرۆریزم لە ئاستی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی و ھەروەھا ئامادە کردن و ڕاپەڕاندنی ستراتژیای نیشتیمانی سەبارەت بە خەباتی دژی تۆڕی سپی کردنەوەی پارەو بارەبووی تیرۆریزم.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. ئەم گەمارۆیانە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ سێرەی بۆ گەلی ئێران گرتووەو ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی ئەمریکییەکانش لەم بوارەدا لە ڕاستی دا پەلەقاژەیە بۆ پاساودانی ئەو ھەنگاوە دزێوەی لەلای بیروڕای گشتیی جیھان.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣١
News ID: 956017
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی زیادکردنی دە ملوێن دۆلار لە بوجەی ژووری شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێرانی پەسەند کرد.