(ABNA24.com) وەزیری پەیوەندی و زانیارییەکانی ڤێنزۆئیلا ڕۆژی چوارشەممە باسی پوچەڵ کرانەوەی کودەتایەکی سەربازیی لەو وڵاتەی کرد لە لایەن دامەزراوە ئاسایشتییەکانی ڤێنزۆئیلاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، «خۆرخێ ڕودریگێز» وەزیری پەیوەندی و زانیارییەکانی ڤێنزۆئیلا ڕایگەیاند: کودەتاچییەکان پیلانی ئەوەیان بە دەستەوە بوو کە ھەمارەکانی چەک و تەقەمەنی و فڕگەی سەربازیی شاری «کاراکاس» داگیر بکەن.
بە پێی ڕاگەیاندنەکەی«خۆرخێ ڕودریگێز» وەزیری پەیوەندی و زانیارییەکانی ڤێنزۆئیلا، کودەتاچییەکان بە تەما بوون «ڕائۆل بادۆلا» وەزیری پێشووی بەرەڤانیی ڤێنزۆئیلا لە بەندیخانە ڕزگار کەن وەک سەرۆک کۆماری وڵات بیناسێنن.
«خۆرخێ ڕودریگێز» وەزیری پەیوەندی و زانیارییەکانی ڤێنزۆئیلا ھەروەھا ئەوەش ڕاگەیاند کە کودەتاچییەکان بەتەما بوونە بە ھاوکاریی بەکرێگیراوانی دەرەوەیی «نیکۆلاس مادێرۆ» سەرۆک کۆماری یاسایی ئەم وڵاتە بکوژن.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٠
News ID: 956016
وەزیری پەیوەندی و زانیارییەکانی ڤێنزۆئیلا ڕۆژی چوارشەممە باسی پوچەڵ کرانەوەی کودەتایەکی سەربازیی لەو وڵاتەی کرد لە لایەن دامەزراوە ئاسایشتییەکانی ڤێنزۆئیلاوە.