(ABNA24.com) دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام چەند خولەک لەوەپێش لەئاستی جێگران و بەڕێوەبەرانی گشتیی سیاسی ئێران و تاقمی چوار کۆیەک لە هۆتێل"کۆبورگ"ی ڤیەن، دەس پێ کرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەید"عەبباس عێراقچی" جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی و "هێلگا شمید" سکرتێری گشتیی دەزگەی هەوڵی دەرەکیی یەکێتی ئوروپاو جێگری "فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی ئەو یەکێتییە، سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەمڕۆ هەینیی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجامی لەئەستۆیە.
دەزگەی هەوڵدانی دەرەکیی یەکێتی ئوروپا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ ئامانج لەو دانیشتنە، دڵنیابوون لە درێژەی جێ بەجێ کرانی بەرجام (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) لەگشت بوارەکانی و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی سەرچاوەگرتوو لە چوونەدەر و سەپاندنی بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران.
لێکدانەوەی بڕیاری ئێران لەمەڕ کەمکرانی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە بەرجام، لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو دانیشتنە ڕاگەیێندراوە.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٧
News ID: 956010
دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام چەند خولەک لەوەپێش لەئاستی جێگران و بەڕێوەبەرانی گشتیی سیاسی ئێران و تاقمی چوار کۆیەک لە هۆتێل"کۆبورگ"ی ڤیەن، دەس پێ کرا.