٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٥
پوتین: بارودۆخی ناوچەی کەنداوی فارس لەسەروبەندی تەقینەوە دایە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: بارودۆخی ناوچەی کەنداوی فارس لە سەروبەندی تەقینەوە دایە.

(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: بارودۆخی ناوچەی کەنداوی فارس لە سەروبەندی تەقینەوە دایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێش سەفەر بۆ "ئۆزاکا"ی ژاپۆن بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی گرووپی بیست، لەدیمانە لەگەڵ فەینەنشال تایمز بەئاماژە بە بڕیاری چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی قەدەغەی مووشکە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان (ئای ئێن ئێف) و ڕەت کردنەوەی گەڵاڵەی ڕووسیا لەمەڕ بەرەڤانی دژە مووشەکی وتی: ئەگەر ئەمریکا بڕیاری دیکەی گرتبا ئێستا جیهانێکی جیاوازترمان دەبوو.

پوتین وتی: ئێستا شایەتی گۆڕانکاریی دیکەی هاوپێوەند بە گەشەپێدانی چەکەمەنی و تەکنۆلۆژیای واوە مۆدێرنی سەربازین. ئەوە هەڵبژاردەی ئێمە نەبوو بەڵام ئەمڕۆ لانیکەم دەبێ هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ هەتا بارودۆخ دژوارتر نەبێ.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها وتی: بێ پەیمانی قەدەغەی مووشەکە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان ئیدی لەجیهاندا پێش بە ڕکابەریی چەکامێریی ناگیردرێ.

پوتین هەروەها بەئاماژە بە ڕەوشی ناوچەی کەنداوی فارس وتی: دۆخی جیهان بۆ وێنە ناوچەی کەنداوی فارس باشتر نەبووەو بەرەوڕووی دۆخێکە کە لەسەروبەندی تەقینەوەدایە. پوتین کێشەکەی گەڕاندەوە بۆ یەکلایەنخوازیی ئەمریکا لە سیاسەتەکانیدا و نەبوونی پرەنسیپگەلێک کە بنەمای نیزامی جیهان پێک دێنن.



/129