٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٢
خۆپێشاندان لەدژ دانیشتنی گرووپی بیست لە ژاپۆن

ژاپۆنییە ناڕازیەکان خۆپێشاندانیان کرد بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی گرووپی بیست لە شاری ئۆزاکای ژاپۆن.

(ABNA24.com) ژاپۆنییە ناڕازیەکان خۆپێشاندانیان کرد بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی گرووپی بیست لە شاری ئۆزاکای ژاپۆن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، خۆپێشاندەرانی ژاپۆنی ئەمڕۆ هەینی لە شاری ئۆزاکا بەدانی دروشمی دژە ئەمریکی، بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنەیان بەقازانجی وڵاتەکەیان نەزانی.

خۆپێشاندەرانی ژاپۆنی سیاسەتی دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا لەناوچەشیان ئیدانە کرد.

چواردەیەمین دانیشتنی دوو رۆژەی سەرانی جی بیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسای ناکۆکییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ژمارێک وڵاتی ئەندامی دانیشتنەکە لە شاری ئۆزاکا لەڕۆژاوای ژاپۆن دەس پێ کرا.

ئەمریکا، فەڕانسە، ئاڵمان، چین، ڕووسیا، ئەندۆنزیا، تورکیا، ئەرژەنتین، هیند، ئەفریقای باشور، ئینگلیز، ئیتالیا، ژاپۆن، عەرەبستان، ئوسترالیا، بەرێزیل، کەنادا، کۆریای باشور، مەکسیک و یەکێتی ئوروپا ئەندامانی گرووپی بیستن.



/129