(ABNA24.com) وتەبێژی هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر رایگەیاند ، فەرمانی هێرش بۆسەر گەمیەکانی تورکیایی لە سنوورە ئاویەکانی لیبی دەرچووە .
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سکای نیوزی عەرەبی ، ئەحمەد مەسماری سەرلەبەیانی شەممە وتیشی، فەرمانی گیرانی هاوڵاتیانی تورکیایی لە لیبی ش دراوە .
وتەبێژی هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە ئاماژە بەوەی کە ئەرتەش هەرچەشنە فڕینێکی تیجاری لە لیبیەوە بەرەو تورکیا قەدەغە دەکات گوتی ، ئێمە لە گەڵ هەر فڕۆکەیەکی تورکیایی کە بیهەوێ لە ترابلۆس بنیشێتەوە ، وەک فڕۆکەی دژبەر هەڵسوکەوت دەکەین .
تاقمی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر کە ساڵانێکە بە داکۆکی سعودی و میسر و ئیمارات بەسەر روژهەڵاتی لیبیدا زاڵبوو ، لە ماوەی چەند مانگی رابردووو بەرەو باکوری ئەم وڵاتە پێشڕەوی کردووە .
هەواڵێکی دیکە لە لیبیەوە دەڵێ وتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند ، ژماری ئاوارە لیبیەکان بە درێژەی تێکهەڵچووونەکان لە تەرابلۆس و ناوچەکانی دەوربەر گەیشتوەتە 150 هەزار کەس .
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢١
News ID: 956004

وتەبێژی هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر رایگەیاند ، فەرمانی هێرش بۆسەر گەمیەکانی تورکیایی لە سنوورە ئاویەکانی لیبی دەرچووە .