(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئێراق وێڕای ئاماژە بە ڕاپەڕینی بیستەمی ئەو وڵاتە جەختی کرد ڕاپەڕینی گەورەی ئێراق لەو قوناغە دژوارەدا یەکگرتوویی و یەکدەنگی خەڵکی ئێراقی نیشان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەلعێراقیە : بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق لە ڕێ و ڕەسمی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی 1920ی ئەو وڵاتە کە بە ڕاپەڕینی بیسته م بەناوبانگە وتی ڕاپەڕینی گەورەی ئێراق لەو قوناغە سەختەدا ، یەکگرتوویی و هاودەنگیی خەڵکی ئێراقی نیشان دا . دانیشتووانی باشووری وڵات و ناوەندی وڵات و دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە گەڵ یەکتر یەکدەنگ بوون تا سەربەخۆیی و ڕزگاری بە ده ست بێنن و حکومەتی نیشتمانی پێک بێنن ، لە باشووری شاری ئەلسەماوە تا ناوەندی ئێراق و تەنانەت تا شاری سلێمانیە ئەو هەوڵگەلە بووە هۆی یەکڕیزیان . بەرهەم ساڵح هەروەها وتیشی هەموو بۆ بە دی هاتنی ژیانی ئازاد و سەربەرز هەوڵیان دا و ئەو ڕێگایەش هەروا بەردەوامە و و لە قوناغی هەنووکەییدا و لە خەباتەکانیان دژی تثڕوڕیزم سەرکەوتو بووین و توانیمان شارو گوندەکانی خۆمان ڕزگار بکەین و بە ڕاستی حیماسەتێکی گەورە وگرینگ بوو . پاڵەوانەکانی ئێمە لە ئەرتەش ، پولیس حەشدی شەعبیی ئێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە پاڵ یەکدا شەڕیان کرد و هەموو پرسە سیاسیەکانیان لادا تا سەرکەوتوو بن و تێڕوڕیزم لەناو ببەن و بە خەڵکی ئێراق ئاسایش و سەقام ژێشکەش بکەن . بەرهەم ساڵح وتیشی : بەڵام هەروا ئەرکگەلێکی زۆرمان لەسەرشانە تا ئاسایش و سەقامی لە وڵات پاوەجێی بێت . دۆخێکی پڕمەترسی کە لە قۆناغی هەنووکەییدا ڕووبەڕووین دوو دەستەییە . ئیمە بە شەڕ نا دەڵێن و بە ئاشتی و سەقام ، دە ڵێین ئەرێ ! .
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٦
News ID: 955990
سەرۆک کۆماری ئێراق وێڕای ئاماژە بە ڕاپەڕینی بیستەمی ئەو وڵاتە جەختی کرد ڕاپەڕینی گەورەی ئێراق لەو قوناغە دژوارەدا یەکگرتوویی و یەکدەنگی خەڵکی ئێراقی نیشان دا .